فەرید ئەسەسەرد لەسەر دۆخی یەكێتی قسە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بارودوخی نەخوازراوی ئیستای ناوخۆی یەكێتی داوا دەكات بە هیچ شێوەیەك هیزی چەکدار بۆ یەكلایكردنەوەی ململانێكانی حزب بەكار نەهێنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2021، فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نوسراوێكدا رایدەگەیەنێت “بارودوخی نەخوازراوی ئیستای ناوخۆی یەكێتی گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و بەوپەری نیگه رانه وه دەروانینه ئەو بارودۆخە”.

دەشڵێت “ناكریت لەمە زیاتر ئەو دۆخە تەشەنه بكات، بۆ هێور کردنەوەی ئەم بارودۆخە داوادەكەم دەست بەجێ میدیای فەرمی یەكێتی دوربخرێتەوە لەململانێی ناوخۆی و دەبێت میدیای یەكێتی رۆڵی هێوركردنەوە و تەبایی ناوخۆی ببینێت”.

لەنوسراوەكەی سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا هاتووە، پێویستە بە هیچ شێوەیەك هیزی چەکدار بۆ یەكلایكردنەوەی ململانێكانی حزب بەكار نەهێنرێت، ئەنجومەنی سەركردایەتیش بەوپێیەی باڵاترین دەسەڵاتە پێویستە لەزوترین كاتدا كۆبونەوە ئەنجام بدات تەوای كێشەان لەناو ئەنجومەن رێگە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا