نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکانی هەناردەکردنەوە دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکانی ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ترس لە بوونی مەترسی لەرێگەی هەناردەی ئەو کاڵایە بۆ بازاڕەکانی جیهان، بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی و گەیشتە 79 دۆلار و 1 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 74 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، پەیوەستە بە ناسەقامگیری رێگەی ئاوی کەنداوی سوێس لە دەریای سوور؛ حوسییەکانی یەمەن بەردەوام ئەو کەشتی و بارهەڵگرە ئاویانە دەکەنە ئامانج کە نزیک بن لە ئیسرائیل و ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا