کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی یەکەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی دووشەممە11ی کانونی یەکەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ناوچە شاخاوییەکان بەدرێژای کاتەکان ئەگەری نمە باران هەیە، لە شەودا کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و لە درەنگانی شەودا باران بارین دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20پلەى سیلیزى

سلێمانی :19 پلەى سیلیزى

دهۆک : 18پلەى سیلیزى

کەرکوک : 22پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 19پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى

سۆران : 13پلەى سیلیزى

گەرمیان : 23پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا