پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تی عێراق به‌رنامه‌یه‌كی “تایبه‌ت” بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر 36 وڵاتی جیهان ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌رنامه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و مانگی داهاتوو ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، 36 ده‌وڵه‌تی جیهان گرنگترینیان ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوسترالیا و سویسران، ده‌توانن له‌ده‌روازه سنورییه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانه‌وه بۆ پاڵپشتیكردن له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بێنه عێراقه‌وه.
حكومه‌تی عێراق له‌نێو ده‌روازه سنورییه‌كان ته‌نیا مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانی داناوه، بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌و وڵاتانه‌وه بێته عێراقه‌وه.
وڵاته‌كانیش بریتین له (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ڕوسیا، فه‌ره‌نسا و چین) وڵاتانی ئه‌وروپاش بریتین له (فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، نه‌مسا، به‌لجیكا، بولگاریا، قوبرس، چیك، دانیمارك، ئیستۆنیا، فنله‌ندا، یۆنان، مه‌جه‌ر، ئیرله‌ندا، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆكسمبۆرگ، ماڵتا، ژاپۆن، هۆڵه‌ندا، پۆڵه‌ندا، پرتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، كۆریای باشوور، نیوزله‌ندا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و سویسرا”.