رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە سلێمانی بەڕێوەچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە سلێمانی بە ئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق و خاتوو گەلاوێژ خێزانی رووناکبیر ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی زێڕینی بلە دەبەخشرێتە 10 کەسایەتی دیار لە هەر چوار پارچەی کوردستان کە بوونەتە سیمبول لە بوارە جیاجیاکاندا.

سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە مارشی ئەی رەقیب دەستیپێکرد، پاشان ژیاننامەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لە ڤیدیۆیەکی بەڵگەنامەییدا پێشکەشکرا.

دابەشکردنی خەڵاتەکان

_ مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار خەڵاتی زێڕینی بلەی لە بواری پەروەردە و دانانی ئەلف و بێی کوردی پێبەخشراو لەلایەن ئەحمەد ئازاد باڵدار کوڕەزای مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار خەڵاتەکە وەرگیرا.

_ مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادی خەڵاتی زێڕینی بلەی لەپای خزمەتکردن بە میوزیکی کوردی پێبەخشرا.

_ د. ئەختەر نەجمەدین خەڵاتی زێڕینی بلەی لەپای خزمەتکردنی بە توشبووانی شێرپەنجە پێبەخشرا.

_ ناسری رەزازی خەڵاتی زێڕینی بلەی لەپای خزمەتکردنی بە هونەری رەسەنی کوردی پێبەخشرا.

_ خالید جاف کە بەڵگەنامەکانی کوردستانیبوونی کەرکوک دەسەلمێنێت خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا.

_ د. شێرکۆ عەبدوڵڵا خەڵاتی زێڕینی بلەی لەپای خزمەتکردنی بە بواری نووسینی تەنز پێبەخشرا.

_ هونەرمەند سەید عەلی ئەزغەزی کوردستانی خەڵاتی زێڕینی بلەی لەپای خزمەتکردنی بە بواری هونەری کوردی پێبەخشرا و لەلایەن راشید بابە شەهابی کوڕەزای هونەرمەند سەید عەلی ئەزغەزی کوردستانی خەڵاتەکە وەرگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا