دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و سەرۆکێکی نوێ بۆ شوێنی حەلبووسی دیاریدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنەکە کۆببێتەوە و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە دەبێت.

شەوی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە رێککەوتی 22ـی تشرینی دووەمی 2023، دانیشتنێکی نائاسایی سازدەکات، بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەن بۆ شوێنی محەممەد حەلبوسی، کە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا ئەندامێتییەکەی هەڵوەشاندەوە و لە پۆستەکەی لابرا.

لە هەمان کاتدا، بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات

رۆژی 14ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە عێراق، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد رێکانحەلبوسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

حەلبووسی ماوەی 5 ساڵ سەرۆکتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.

بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە داوایەکی یاسایی لەلایەن پەرلەمانتار لەیس دولەیمیەوە تۆمارکرا و حەلبووسی  بە ساختەکردنی نوسراوێکی دەستلەکارکێشانەوەی سکاڵاکار واژۆ کردبوو. دولەیمی بە دادگای راگەیاندبوو کە حەلبووسی خۆی ئەو نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نوسیووە و ئەو (دولەیمی) هیچ داوایەکی وای پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران نەکردووە.بۆیە دادگا بڕیاریدا ئەندامێتیەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا