کەشناسی: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم دەڵێت ، ئاسمانی شار و ناوچەكانی هەرێم لەنێوان پەڵە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و بۆ ئەمڕۆو سبەینێ‌ پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە .

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشیی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاوكردەوە  و بەپێی پێشبینییەكان،  ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور ، پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.

بۆ سبەینێ یەكشەممە ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر 30 پلە، سلێمانی 27، دهۆك 29، كەركوك 31، هەڵەبجە 28، زاخۆ 29، سۆران 27، حاجی ئۆمەران 18 و گەرمیان 32 پلەی سیلیزی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا