گەورەترین كۆمپانیای نەوتی ئەمریكی بەنیازە عێراق جێبهێڵێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەكی ئابووری عێراق بڵاوی كردەوە، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی، كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەوت پشكەكانی خۆی بە كۆمپانیای نەوتی بەسرە فرۆشتووە و عێراق بەجێدەهێڵێت.

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری لەبارەی فرۆشتنی پشكەكانی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی و جێهێشتنی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی، كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەوت عێراق بەجدەهێڵێت لە كاتێكدا كۆمپانیاكە پشكی 7.22% ی خۆی بە كۆمپانیای نەوتی بەسرە لە كێڵگەی قورنە/1ی فرۆشت، كە یەدەگی ئەو كێلگەیە دەگاتە 20 ملیار بەرمیل و نزیكەی 500 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت لە ڕۆژێكدا، كە دەكاتە 9% بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقە.

ئاماژەی بەوەش كرد، هۆكاری ڕۆشتنی ئەو كۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكی لە نێوان حكومەتی عێراق و كۆمپانیاكە، سەبارەت بە بڕی ئەو باجانەی، كە كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل دەیدات، چونكە عێراق داوا دەكات كۆمپانیا ئەمریكییەكە بڕی 120 ملیۆن دۆلار بدات، لە كاتێكدا كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی تەنها 12 ملیۆن دۆلار، هێشتا نازانرێت ئایا پرسی ئەو باجانە یەكلایی كراوەتەوە یان ڕەوانەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا