کەشتییەک خۆی بە پردێکی شاری بالتیمۆری ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا دەکێشێت و دەیڕووخێنێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، کەشتییەکی بارهەڵگری زەبەلاحی بارهەڵگر خۆی بە پردی فرانسیس سکۆت لە شاری بالتیمۆری ویلایەتی ماریلاند دا کێشا و پردەکە بە تەواوەتی داڕما.

رووداوەکە کاتژمێر 1:30 خولەکی بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە بەکاتی ناوخۆیی ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا روویداوە.

بەهۆی رووداوەکەوە، دۆخی حاڵەتی نائاسایی لە سەرتاسەری ویلایەتەکە راگەیەندرا.

تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا پاش رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە و بەشوێن ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە بەهۆی بەریەککەوتنی کەشتییەکە، کەوتوونەتە ناو رووبارەکە.

دەسەڵاتدارانی گواستنەوەی ویلایەتی ماریلاند هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئەگەری برینداربوون و گیان لەدەستدانی هیچ کەسێک بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام وتەبێژی بەشی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی راگەیاندووە، “تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاریی سەرەتایی پێکەوە لەکارکردن بەردەوام لە گەڕان بەشوێن 20 هاوڵاتییدا دەگەڕێن کە دەنگۆی ئەوە هەیە کەوتبێتنە ناو ئاوی رووبارەکە.

لەکاتی بەرکەوتنی بە پردەکە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل کە لەسەر کەشتییە بارهەڵگرەکە بووە، کەوتووەتە ناو رووبارەکە.

پردی فرانسیس سکۆت درێژییەکی زیاترە لە 2.5 کیلۆمەتر و لەسەر رووباری ”پاتاپسکۆ” لە نزیک بەندەری بالتیمۆر درووستکراوە، یەکێکە لە پردە بەناوبانگ و گرنگەکانی شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی ماریلاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، لەئەنجامی بەرکەوتنی بە کەشتییەکی زەبەلاحی بارهەڵگر، بەتەواویی داڕما.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا