دەزگای ئاسایشی هەرێم: تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرا.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا کە رۆژی هەینی (8ـی ئادار) بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەماوەی کەمتر لە (٥)کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی وورد توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، “دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا”.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی (7-3-2024) لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، بەهۆی درووستبووی گرژی و دەمەقاڵی لەنێوان چەند کەسێک دا. هاونیشتیمانییەک کوژرا و پاش پێنج کاتژمێر لە تێپەڕبوونی رووداوەکە، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە دەستگیرکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا