عێراق یەکەم مانگی دەستکرد دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە داهاتوویەکی نزیکدا عێراق یەکەم مانگی دەستکرد دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان.

لەوبارەیەوە ئەرکان شەهاب شیبانی، وەزیری پەیوەندییەکان رایگەیاند، بەمزووانە عێراق یەکەمین مانگی دەستکردنی ناوخۆیی دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان.

ئەمە یەکەمجار نییە عێراق باس لە ناردنی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات، لە ساڵی 2013 رایگەیاند، کە مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات بە مەبەستی چاودێریکردنی هەردوو دیاردەی بە بیابانبوون و کەمبوونی ئاو، کە لەو کاتەدا لەگەڵ زانکۆی لاسفینزای ئیتاڵیدا رێککەوتبوو.

 

May be an image of outdoors

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک