پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە7 تشرینی دووەم، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە خوار 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80دۆلار و 37 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت، لەلایەن وڵاتانی وەک عێراق، ڕوسیا، سعودیە، ئیمارات، جەزائێر، کوێت و عومان، بەمەبەستی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و هاوسەنگی خواست و خستنەبازاڕ بەیەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا دادەنرێت، هەروەها کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.