پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان ئەگەری هەیە موچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی حەمەساڵح لە فەیسبوکی خۆی ئاشکرایکرد، “دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی خانەنەنشینانی هەرێم دەرکرد”.
وتیشی، “پابەندکردنی سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی هەرێم بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق، لە ئەگەری جێبەجێکردن، موچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات”.