ئەگەر نەخۆشیەکەی ترامپ پلان بێت

ترامپ بەردەوام گاڵتەی بە (بایدن) دەکرد، کە ماسکەکەی لە دەموچاوی گەورەترە، تا خۆی توش بوو. ترامپ لە ملێۆنان ڕاپرسیەکانی کراوە شکستی ھێناوە، دیبەیتەکە کارەسات بوو بۆی، بڵاوکردنەوەی ھەواڵی توشبوونی بە کرۆنایە، تا یٔێستا ڕوون نیە چۆنە؟ بۆ یٔەوەیە، تا هاوسۆزی بەدەست بهێنێ و ستراتیژی خۆی بگۆڕێت یان ترسەو دەیەوێت پاساو بۆ یٔەوە بێنێتەوە، کە بەشدای رووبەرووبونەوەکان نەبینێتەوە لەگەل (بایدن) یان دەیەوێت بەهێز دەرکەوێت. ھانی خەڵک بدات، کە بچنە ھەلبژاردنەکان بۆ دەنگدان و کرۆنا بەم شێوە تۆقێنەر نیە.

لە یاسای یٔەمریکادا یٔەگەر سەرۆک نەخۆش بێت بۆ ماوەیەک بژاردەی گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی بۆ جێگرەکەی بەشێوەیەکی کاتی هەیە. هەر کاتێک ھەست بە باشی بکات، دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی وەربگرێتەوە. قسەکە یٔەوەیە ترامپ خۆی نەخۆش بکات و ھەڵبژاردنەکانی یٔەمریکا لە کاتی خۆیدا نەکرێت، تا کات تێدەپەرێت یٔەو کات بە مایک دەڵێ:(( برۆ یٔەولاوە خۆم عەیبم نەماوە))، دەتوانێت بەردەوام بێت، ترامپ وا بیر دەکاتەوە و خەون دەبینێت! بەس یٔایا یٔەمریکیەکان یٔەوە قبوڵ دەکەن یٔەگەر ڕوبدات.؟!

ترامپ بە مسۆگەری لە دەنگی (گشتی) دۆڕاوە کۆمارییەکان کۆنگرێسیان دۆراندوە لە یٔەنجومەنی پیران و سەرۆکایەتی یەکیان بە دەستەوە یٔەمێنێت، یٔەگەر ترامپ ببێتەوە بە سەرۆکیش، کە وردە چانسێکێ ھەیە دیموکراتەکان یٔەنجومەنی پیران دەبەنەوەو یٔەو کات بوون و نەبوونی ترامپ وەک یەک وایە دەسەلاتەکانی سنوردار دەبیت بی گەرانەوە بۆ ئەوان ناتوانێت ھیچ کارێک بکات، وە یٔەگەر ترامپ نەگەرێتەوە یٔەوە (مایک) پێنسی جێگری دەبێتە پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ شوێنی ترەمپ یٔەو کات تەواوی شتەکان دەگۆرێت، چانسی (پێنس) مسۆگەرترە لە ترامپ بۆ سەرۆکایەتی دەکرێت پلانیش بێت، تا ترامپ بە واژۆی جیگرەکەی لە دوای نەبوونەوەی بە سەرۆک لە ھەموو لێپرسینەوەیەک ببوردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا