وەزیری دارایی هەرێم: تێگەیشتنی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، دەتوانم بڵێم ئەو داتایانەی ئەمڕۆ پێشكەشمان كردن، تا رادەیەكی زۆر جێگەی قبووڵ بوون، دەشڵێت “بۆ جیاكردنەوەی مووچەی مووچەخۆران لە خەرجیی فیعلی، لێكتێگەیشتنمان هەیە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 18-10-2023 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا رادەیەكی زۆر لێكتێگەیشتنی هاوبەشمان لەسەر چۆنیێتیی چارەسەركردنی كێشەكانی مووچەی مووچەخۆران و جیاكردنەوەی لە خەرجیی كردەیی و دوورخستنەوەی لە كێشە سیاسییەكان هەبوو.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە كرد، هەموو زانیارییەكی خۆمان خستەڕوو و توانیشمان هۆكاری كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە راستگۆیی و شەفافانە لێرە پێشكەش بكەین.

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دیناری دووەم وتی: هیچ رێگرییەك و هیچ جۆرە ویستێكمان لەلایەن وەزیری دارایی عێراق بەمەبەستی نەناردنی ئەو 700 ملیار دینارە نەبینی، ئەوەی لەلایەن سەرۆكی لیژنەی دارایی، ئەندامانی لیژنەكە و وەزیری داراییەوە هەستمان پێكرد، وەڵامدانەوەیەكی دۆستانەی هاونیشتمانییانە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا