بەهۆی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەززە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی کەرتی غەززە لە فەڵەستین و قوڵبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت %2 بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023، بەهۆی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی ‌غەززە نرخی نەوت بە رێژەی %2 بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت دۆلارێک و 75 سەنت بەرزبووەوە و بە 91 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش، دۆلارێک و 91 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک، بە 88 دۆلارو 57 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

هەردوو جۆری نەوت بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزترین ئاستیان لە نرخ، لە دوو هەفتەی رابردوودا تۆمارکردووە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قوڵبوونەوەی نیگەرانییەکانی کەمبوونەوەی ئاستی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا