بۆ جاری دووەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە11ی تشرینی یەکەم، دووەم بوومەلەرزە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای هێراتی لە ڕۆژئاوائ ئەفغانستان هەژاند.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی- یۆرۆ- دەریای ناوەڕاست ئاشکرایکرد، دووەم بوومەلەرزە بەگوڕی پێنج پلەی ڕێختەر لە دووری 28 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای هێرات بە قوڵی 10 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی ڕووی زەوی ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان نخراوەتەڕوو.

لەکاتێکدا، ڕۆژی شەممە7ی تشرینی یەکەمی 2023، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە به‌پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژئاوای ئەفغانستانی هه‌ژاند و دواتر زنجیرەیەک بومەلەرزەی گەورەی دیكه‌ روویانداوه‌، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە و هەزاران کەس بەبێ ماڵ مانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا