خشتەی تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ خوولی دووەم بڵاوكردەوە و رۆژی 23ی ئایاری 2023، یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكان دەست پێدەكات.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە، خشتەی تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی (خولی دووەم) لەڕێكەوتی 23ی ئایاری 2023 دەست پێ دەكات.

ئاماژە بەوەشدراوە، رۆژانە تاقیكردنەوەكان لەگەڵ پۆلە ناكۆتاكان لە كاتژمێر هەشتی بەیانی دەست پێدەكات.

لە ئەگەری ئەوەی رۆژی تاقیكردنەوە بەر پشووی فەرمی بكەوێت، وەزارەتی پەروەردە روونیكردەوە، تاقیكردنەوەی ئەو رۆژە دوادەخرێت بۆ رۆژی دواتر و بەهەمان زنجیرەی خشتەی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبێت.

هەروەها هەموو قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان و ئێواران و خوێندنی خێراكان و قوتابی/خوێندكارانی دەرەكی، كاتژمێر هەشتی بەیانی تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا