ئۆغلۆ پێشوازی لە بانگەوازەكەی دەمیرتاش دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا و سەرۆكی حزبی ئایندە ئەحمەد داود ئۆغلۆ هێرشی كردە سەر حزبەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و بە شكستخواردوو ناوی برد.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ وتی: توركیا تەنها ماوەتەوە لە قەیرانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەوەش بەڵگەی شكستي دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدارە لە دبلۆماسییەتدا.

هاوكات ئۆغلۆ پێشوازیكردن لە بانگەوازەكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆكی پێشووی هەدەپە بۆ هاوپەیمانی بۆ وەستانەوە بەڕوی ئەردۆغاندا، وتی: بۆ ئایندەی وڵات دەكرێت لەگەڵ هەركەسێكدا لە توركیا كە خۆی لە تیرۆر دووربخاتەوە.

ئۆغلۆ بۆ رۆژنامەی زەمان وتی: لە پەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كۆمەڵێك وڵات یەكیانگرتووە دژی توركیا، مانەوەی توركیا بە تەنها لە دۆسییەكدا كە مافی خۆیەتی واتا شكستی حزبی دەسەڵاتدار لەڕوی دبلۆماسییەوە.

ناوبراو داواشی لە ئەردۆغان كرد لە بەرنامەیەكدا رووبەڕوو قسە بكەن بۆ وەڵامدانەوەی تۆمەتەكانی كە ئاڕاستەی حزبەكەی كراون و خستنەڕووی جێگرەوەی سیاسی بۆ هەڵەكانی حكومەت.

ئاماژەی بەوەشكرد رێژەی بێكاری لە نێو گەنجان 30%ی تێپەڕاندووە و لیرە زۆر شكاوە و هەڵاوسان 13%ە.

لای خۆیەوە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی جەهەپەی ئۆپۆزسیۆن وتی: میسر بۆ توركیا گرنگە پێویستە كەناڵی دبلۆماسی لەگەڵدا بكرێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی جمهوریەت كلیچدار ئۆغلۆ وتویەتی: توركیا دەناڵێنێت بەدەست دابڕانیەوە بەهۆی سیاسەتی دەرەوەی، وتی: بۆچی باڵیۆزمان نییە لە میسر وسوریا و ئیسرائیل، توركیا كە پێشتر رەگەزێك بەهێزی سەقامگیری بوو لە ناوچەكە، ئێستا ئەوە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا