بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا کە براکەی خۆی کوشتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری و بەشی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە براکەی خۆی کوشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە6ی حوزەیران، دەزگای هەواڵگری و بەشی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر بنەمای زانیاری دروست دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ لەماوەی 48 کاتژمێردا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد، کە لە پارێزگای بەغدا براکەی خۆی کوشتووە.

ڕوونیکردووە، لەسەر بنەمای زانیاری و لە بۆسەیەکی مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری ئەو بازرگانەیان دەستگیرکردووە.

جەختیکردەوە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، دوای ڕێکارە سەرەتاییەکان بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی تاوانەکەی ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا