پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ له مه‌سه‌له‌ی دیفاعكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌غدا و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا موزایده به‌سه‌ر ئێمه‌وه بكات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌زمانێكی نه‌شیاو و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پاییه و سه‌نگی په‌رله‌مانتاری، فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌یاننامه و لێدوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان چه‌واشه بكه‌ن خەریکی موزایەده‌ی سواون.
وتیشی، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و موراعه‌تكردنی هه‌ستیاریی دۆخه‌كه و سه‌رقاڵبوونمان به چه‌سپاندنی داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك له بودجه، نه‌مانوویست وه‌ڵامبده‌ینه‌وه‌و بچینه ئاستی ئه‌و زمانه نزم و نه‌شیاوه‌ی ئه‌وان.
ئەوەشی خستەڕوو، “هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ له مه‌سه‌له‌ی دیفاعكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌غدا و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا موزایده به‌سه‌ر ئێمه‌وه بكات”.
جەختیشیکردەوە، هیچ هێزێكی كوردستانی هێنده‌ی ئێمه په‌رۆشی یه‌كریزی كوردستانی نه‌بووه له به‌غدا، ئه‌وه ئێمه نه‌بووین له‌به‌ر پۆست و بەرژەوەندی تەسکی حزبی یەکڕیزی بشكێنین.
روونیشیکردەوە، سه‌باره‌ت بەو قسه بێسه‌روبه‌رانەی له‌سه‌ر به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی دەکرێ گوایە پەیوەندیی بە هەندێک پەرلەمانتاری عیراقەوە کردوە، ئەمە هیج بنەمایەکی نیە و هەڵبەستراوە، کاک قوباد تەنها پەیوەندی بەنوێنەری یەکێتی لە لیژنەی دارایی کردوەو رێنمایی کردووە کە بۆ چەسپابدنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات.
راشیگەیاند، كاتێک هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی قه‌یرانی دارایی بوو، ئێوه گاڵته‌تان به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌هات و خه‌ڵكی كوردستان بێ مووچه بوون، كاك قوباد (11) جار سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كرد و (256) سه‌عات كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كاندا كرد‌و (50) رۆژ له به‌غدا ماییه‌وه تا (200) ملیاره‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات. رێگا ڕاسته‌كه ته‌بایی و یه‌كڕیزیی كوردستانی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێم په‌رته‌وازه‌یی و ئاژاوه‌ی سیاسی و وتاری بوغرایی ئاست نزمی سیاسیه.