لەبارەی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی سارد و باراین بارین زانیاری ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری سلێمانی، زانیاری لەبارەی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی سارد و باراین بارین ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی ئادار، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە سلێمانی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕایگەیاند،” بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەبڕی جیاواز دەگرێتەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بەجێگیری دەمێننەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین ناکەن، بەڵام باران بارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ڕوونیکردەوە، بەشێوەیەکی گشتی باران بارینەکە هەموو کاتەکان بەردەوام نەبێت، بەڵکو بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت و ئاسمان هەور دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا