پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای قەرزەكەی عێراق چەندە؟

پۆڵەتیك پرێس

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، لەناو پرۆژەیاسای قەرزەكەدا كه‌ حكومه‌ت پێشكه‌شی پەرلەمانی كردووە هیچ بڕە پارەیەك دیارینەكراوە”.

حكومەتی عێراق لەمساڵدا بەهۆی رووبەڕووی قەیرانی دارایی نەیتوانیوە لە كاتی دیاریكراوی خۆیداموچەی فەرمانبەرانی دابەش بكات، لەو چوارچێوەیەشدا داوای بڕی 41 ترلیۆن دینار دەكات، تاوەكو مووچەی پێ دابەش بكات.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرچەند هەرێم بۆ سود وەرگرتن لەو قەرزە ناوی هاتووە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەك لەناو ئەو یاسایەدا بۆ هەرێمی كوردستان دیارینەكراوە.

 

وتیشی، “نازانرێت بەڕێژەی لەسەدا چەند لە و 41 ترلیۆن دینارەی حكومەتی عێراق داوایدەكات بۆ هەرێم دەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ژماریەك لە پەرلەمانترانی عێراق لە پێكهاتە جیاوازەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، “له‌ناو یاسای قه‌رزدا كه‌ حكومه‌ت پێشكه‌شی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردوه‌، بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه”، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتووش پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاساكە یەکلایی بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا