كۆمسیۆن ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری درێژكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژكردنەوەی ماوەی نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران بۆ پێنج ڕۆژی تر راگەیاند.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بڕیاردراوە ماوەی نوێكردنەوەی بایۆمەتری بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ درێژ بكرێتەوە، لە سبەی چوارشەممە 16ی ئاب دەستپێدەكات تا 20ی ئاب.

ئەوەشی خستەڕوو، كاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی تۆماركردن لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 8:00ی ئێوارە دەبێت، ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەوامی فەرمین.

رۆژی 18 ی كانوونی یەكەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكای عێراق (بێجگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی تەممووز دەست بە تۆماركردنی هاوپەیمانێتی، حزب و كاندیدەكان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا