پەکەکە کوژرانی 87 سەربازی تورکیای لە خاکی هەرێم ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە”، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 87 سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران و 15 کەسیش بریندار بوون.

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی گەریلا دوو فڕۆکەی سیخوڕییان خستووەتە خوارەوە و دوو هێلیکۆپتەریشیان پێکاوە.

شەوی 17ی ئەم مانگە هێزەکانی تورکیا هێرشی زەمینی و ئاسمانیان بۆسەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدی دەستپێکرد.

ڕۆژی سێشەممە دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە میدیای نزیک پەکەکەی ڕاگەیاند، “شەڕ دەگوازینەوە بۆ شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، ئەگەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی هێرش بکەنە سەر هێزەکانیان، ئەوا شەڕەکە فراوانتر دەبێت و باشووری کوردستانیش دەگرێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا