وەزارەتی ئەوقاف: لە ساڵی داهاتووەوە پڕکردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رێنماییەکانی تۆمارکردنی حاجییانی ساڵی 2024ـی راگەیاند و بەپێی ووتەی وەزارەتی ئەوقاف، لەساڵی داهاتووەوە ناونوسین بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکاری حەجکردن دەکرێت بە شێوەی ئۆنلاین.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رێنماییەکانی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو رێکیخستبوو رایگەیاند، تەنها ئەمساڵ ناونووسین بەشێوەی دەستنووس دەبێت و لە ساڵی ئایندەوە (2024)، پرۆسەی وەرگرتنی داواکاری حاجییان لەرێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاینەوە دەبێت.

ئەوقاف روونیشیکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تەنها بۆ یەک ساڵ دەبێت، ئەو کەسەشی کە ناوی دێتەوە بۆ حەجکردن و لەبەر هەرهۆکارێک نەتوانێت فەریزەکە ئەنجام بدات، دەبێت سەرلەنوێ ساڵی دواتر داواکاری پێشکەش بکاتەوە.

سەبارەت بە وادەی ناونوسینی حەج، ئەوقاف رایگەیاند، 15ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستدەکرێت بە پرۆسەی ناونوسین لەرێگەی فۆڕمی دەستنووسەوە و دەبێت لەماوەی 4 رۆژدا هاوڵاتییان فۆرمەکە بگێڕنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیان وەرگرتووە.

ئەوقاف ئەوەشی خستووەتەروو، ئەوکەسانەی پێشتر حەجیان کردووە، نابێت ناوی خۆیان بنووسن.

پێداویستییەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەوقاف:

– پسووڵەی خۆراک
– پاسپۆرت
– کارتی زانیاری
– وێنە و کارتی نیشتیمانیی

بەپێی رێنماییەکانی ئەوقاف، پێویستە بەڵگەنامەکان سەرجەمیان ئەسڵی بن (رەنگاو رەنگ).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا