ناکۆکیەکانی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی گەیشتە ئاستی تەقینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان وردەکاریی ناکۆکییەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەماوەی ڕابردوودا جیاواز لە بابەتەکانی پەیوەست بە ئابوریی و بەڕێوەبردن، کەناڵی ڕووداو سەرچاوەی ناکۆکی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بووە، بەشێوەیەک کە مەسرور بارزانی بە فەرمی داوا و فشاریکردووە کە نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەبەری کەناڵی ڕووداو کە ئاکۆ محەمەدە لە پۆستەکەی دوربخاتەوە.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو داواکارییەی مەسرور بارزانی بە توندی لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە ڕەتکراوەتەوە، لەبەرامبەریشدا مەسرور بارزانی فشاری خستوەتەسەر بەرپرسانی پارتی لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، کە هیچ لێدوان و چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ئەنجامنەدەن.

مەسرور بارزانی فشارەکانی بەشێوەیەک بووە، پارتی بە بروسكەیەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئاگادارکردووەتەوە بایكۆتی كەناڵی رووداو بکەن و لە بروسکەکەدا باس لەوەکراوە “ماوەیەكە تەلەفزیۆنی رووداو موراعاتی ئەمنی نەتەوەیی ناكات، هەندێك بابەت دەوروژێنێ لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا نییە، بۆیە دەبێت هەڤاڵان خۆیان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو بپارێزن، تا ئەو كاتەی كەناڵەكە بە رەفتارەكانیدا دەچێتەوە”.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس ئەوەشی ئاشکراکرد، مەسرور بارزانی بە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، کەناڵی ڕووداوە وەک ئۆپۆزسیۆن کاردەکات، نمونەی بە کارکردن لەسەر کەیسی چالاکوانانی بادینان هێناوەتەوە، کە بەوتەی مەسرور بارزانی، لەوکاتەدا بوار بۆ کەسوکار و کەسانی پەیوەندیدار بەو کەیسە ڕەخسێندراوە، قسەی خۆیان بکەن.

هاوکات مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی نیشانداوە بەرامبەر ئەوەی کەناڵی ڕووداو کەموکوڕییەکانی بەڕێوەبردن و حوکمداریی لە هەولێر و دهۆک لەڕێگەی ڕاپۆرت و هەواڵەکانیان نیشاندەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا