عێراق بەشداری لەگفتوگۆكانی ئاستانە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
عێراق بەشداری لەگفتوگۆكانی ئاستانە 15 دەكات، كە تایبەتە بەقسەكردن لەسەر دۆخی سوریاو چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، بەشاندێكی فەرمی بەشداری لەگفتوگۆكانی ئاستانە 15 دەكەن‌و لەو بارەشەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەنراوەكە هاتووە، باڵیۆزی كۆماری عێراق لە فیدراسیۆنی روسیا، عەبدولڕەحمان حەمید ئەلحسێنی، بەشداری كۆبوونەوەكانی (ئاستانە 15)ی كردووە، كە لە شاری سۆچی ڕوسیا بەچاودێری وڵاتان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا، كە عێراق بانگهێشت كرابوو بۆ بەشداریكردن وەك چاودێرێكی نێودەوڵەتی.

هەر لەراگەیەنراوەكە هاتووە، لە پەراوێزی گفتوگۆكاندا، سەرۆكی شاندی عێراق لەگەڵ شاندی وڵاتانی بەشدار، كە لە سوریا، توركیا، ئێران، ئوردن نێردەی تایبەتی یوئێن بۆ سوریا، گێر پێدرسۆن، هەروەها نێردەی سەرۆكی روسیا بۆ سوریا، ئەلیكساندەر لاڤێرنیڤ، كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، دەسەڵاتی بەغدا لەرێگەی نوێنەرەكەی لەگفتوگۆكانی ئەستانە جەختیكردووەتەوە، ئەوان سوورن لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی سوریاو چارەسەری سەرجەم كێشەكانی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا