بە گوژمەی زیاتر لە 166 ملیۆن دینار، پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی پرۆژەیەکی کارەبا دەکەوێتە کارو بڕی 166 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر بودجەی داهاتی ٪8ی کارەبای سلێمانی، بڕ زیاتر لە 127 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی کارەبا لەناو سەنتەری شاری سلێمانی.

پرۆژەکە بە هەماهەنگی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.

کارەبای سلێمانی جۆری پرۆژەکەی روونکردووەتەوە و دەڵێت، “پرۆژەکە لە چەند بڕگەیەک پێکدێت؛ دانانی محاویلەی 400KV و راکێشانی تۆڕی کارەبا لە گەڕەکی چوارچرا، وێستگەی پیشەسازیی فیدەری 57”.

هەروەها، “دانانی محاویلەی 400 KV یاریدەدەر بۆ هەرسێ محاویلەی ژمارە 13،14 و 15 لە گەڕەکەی سەرشەقام”.

کۆتا بڕگەی پرۆژەکەش بریتییە لە دانانی محاویلەی یاریدەدەر لەسەر فیدەری 177.

کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەشدەدات، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای روانین جێبەجێدەکرێت و ماوەی 110 رۆژ دەخایەنێت بۆ تەواوکردن. هەروەها، کۆی بودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکەش بریتییە لە 166 ملیۆن و 625 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا