پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی کۆتایی بە بایکۆت دەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی/ لقی سلێمانی ڕایگەیاند، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆت هەڵدەپەسێرن، بەڵام كاتی دەوام كەمدەكەنەوە.

هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێكی خوێندەوە و رایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی سەختی هاووڵاتیان بڕیاریانداوە بۆ ماوەیەكی كاتی بایكۆت بوەستێنن.

ئەوەشهاتووە، لە بەرواری 10ی ئەیلوول پاش كۆبوونەوەمان لەگەڵ نووسینگە، نوێنەرایەتی و لیژنە پسپۆڕییەكان بڕیارماندا 72 كاتژمێر بدەین بە حكومەت كە مووچەی ناوەندی تەندروستی دابەشبكات، بۆیە لە 13 ی ئەیلوول بایكۆتمان ڕاگەیاند، هاوكات لە پاش دابەشكردنی مووچە لە 25 ی ئەیلوول تا ئەمڕۆ بەردەوامبووین لە بایكۆت، بڕیارماندا لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان بۆ ماوەیەكی كاتی بایكۆت هەڵپەسێرین، بەڵام هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆئەوەی دوو مووچەی فەوتاوی پزیشكان و كارمەندان بگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا