پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە6ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “سەرجەم هاوڵاتیان، شۆفێران و سەردانیکەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و پاسپۆرتی دووی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، لەکاتی سەردانیکردنیاندا بۆ ئەو دوو فەرمانگەیە قەدەغەیە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامی 150 مەتری خێرا ڕابگرن و پارکی بکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامی خەدەمی یان گۆڕەپانی تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ڕابگرن.
ڕوونیکردەوە، ئەگەر پابەندنەبن، لەسەر وەستان لەشوێنی قەدەغەکراودا سزادەدرێن.