نرخی نەوت لە دابەزیندایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، هاوشێوەی چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەروات و یەکێک لە هۆکارەکان، پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-10-2023، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، بە 90 دۆلارو 74 سەنت مامەڵەی پێوەکراو بەراورد بە دوێنێ، 20 سەنت لە بەهاکەی لەدەستداوە. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکیش، بە 89 دۆلارو 9 سەنت مامەڵەی پێوەکراو و 26 سەنت لە بەهاکەی لەدەستداوە.

بەپێی بۆچوونی شارەزایان، دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک. یەکێک لە هۆکارەکانیش، سەرهەڵدانەوەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی جیهانە لەرێگەی بەندەری تورکیاوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی [هەرێمی کوردستان] و بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە بکەنەوە.

نەوتی هەرێمی کوردستان، رۆژانە کۆی %0.5ی تەواوی پێداویستی نەوتی بازاڕەکانی جیهان پێکدەهێنێت و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، کاریگەری لەسەر نرخەکان دادەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا