حكومەتی ئەفغانستان ئاماری كوژراوانی تاڵیبانی ئاشكرا كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، رۆژی یەكی ئەم مانگە لە چەند شوێنێكی جیاواز زیاتر لە 450 چەكداری تاڵیبانیان كوشتووە.

ئاژانسەكانی هەواڵ رایانگەیاند، شەڕو پێكدادانێكی زۆر روویداوە بەتایبەت لە دەوروبەری هەرات، كە سێیەم گەورەترین شارە لە رۆژئاوای ئەفغانستان.

باس لەوەشكراوە، چەكدارەكانی تاڵیبان شەوی ڕابردوو هەوڵیاندا بچنە گەڕەكەكانی ئەو شارەو دواتر ویستیان خۆیان بگەیەنە زیندانەكان، دوای ئەوەی بەتەواوی كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان كرد، بەڵام رووبەڕووین بونەتەوەو زیاتر لە 540 چەكداریان لێ كوشتوون.

بەپێی راپۆرتەكانی میدیا ئەفغانییەكان فڕۆكەخانەی هەرات داخراوە، گەشتە ئاسمانییەكان هەڵوەشێنراونەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان ئەمڕۆ دوو شەممە لە لێدوانێكدا بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتی، “حكومەت كاری تەواوی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی كردووە، بەڵام تاڵیبان ئارامی لە سەرانسەری وڵاتدا نەهێشتووە”.

داواشی لە ئەفغانییەكان كرد یەكبگرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان، ئەو بۆشاییە پڕ بكەنەوە كە بەهۆی كشانەوەی هێزە بیانییەكانەوە دروستبووە.

لەماوەی رابردوداو بەهۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان لە ماوەیەكی كەمدا بەشێكی زۆر بە خاكی ئەو وڵاتەیان خستە ژێر ركێفی خۆیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا