پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی زریانی دانیاڵەوە لە لیبیا گەیشتووەتە پێنج هەزار و 300 کەس و هەزارانی دیکەش بێسەروشوێنن.
محەمەد ئەبو موشە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی لیبیا ئاشکرایکرد،” لە دێرنا لە ئەنجامی زریانە وێرانکەرەکە ژمارەی گیان لەدەستدان پێنج هەزار و 300 کەسی تێپەڕاندووە و هەزاران کەسیش بێسەروشوێنن”.
ئاماژەی بەوەکرد، گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن و ڕزگارکردنی ئەوانەی گریان خواردووە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری ناوخۆییەوە بەردەوامە.
هاوکات، بەمەبەستی هاوکاریکردن لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و پاراستنی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی زریانەکەوە داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی کرد.
زریانی بەهێزی دانیاڵ، کە ڕۆژهەڵاتی لیبیای گرتووەتەوە، زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و ژمارەی قوربانیان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندان