پەرلەمان پرۆژە یاسای هەڵگرتنی ڤیزا لەگەڵ رووسیاو چین پەسەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پەرلەمان دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی دواخست و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ ڕێكخستنی ئەتۆمی و تیشكدانەوە و كیمیایی و بایۆلۆجی دواخرا.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا، هاتووە: پەرلەمان دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای ڕێككەوتنی هەڵگرتنی ڤیزا بۆ خاوەن پاسپۆرتەكانی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری تایبەت و كاروباری گشتی نێوان عێراق و حكومەتی گەلی چین.

ڕاشیگەیاند: پەرلەمان دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندكراوی ڕێككەوتنی هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی و خزمەتگوزاری تایبەت و كاروباری گشتی نێوان عێراق و ڕوسیای فیدڕاڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا