پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزترە و لە سەروو 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی دواین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەمریل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 100 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 93 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشتریش وەزیری وزەی سعودیە ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکرێتەوە لەپێناو هاوسەنگبوونەوەی نرخەکان.