وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی و ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و دەڵێت، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی حزبی رەسەن و دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

دەشڵێت، لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنم.

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە…

بەڕێز جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی بەڕێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سلام علیکم

خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆم بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حیزبی رەسەن و دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ئاراستە بکەم. لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنم.

ھیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خودا و بەھاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت‌و بە پشت بەستن بە ھێڵی بیرکردنەوەی مەرحومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوکردنی یەکپارچەیی نیشتیمانی عێراق، بینەری یەکێتی ناوخۆیی‌و سەرکەوتنی ھەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانی بین بۆ پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان.

لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەرکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا