شەش کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕ و فرۆشتنەوەیان دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند،باندێکی دزی دەستگیرکران، کە لە هەڵەبجە ماتۆڕی هاوڵاتیانیان دەدزی و پاشان دەیانفرۆشتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی فریاکەووتن شەش کەسیان دەستگیرکرد، کە لە هەڵەبجە ماتۆڕی هاوڵاتیانیان دەدزی و لە تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی دەیانفرۆشتەوە.

باسی لەوەشکرد، لەدوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە و سلێمانی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا گیراوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شەس کەسە دانیشتووی پارێزگاری هەڵەبجەن و لەئێستادا گیراون بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا