رۆژنامەیەکی ئەوروپی: بیلاڕوسیا بە عێراقییەکان هێرشدەکاتەسەر یەکێتی ئەوروپا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی ئی یو ئۆبزێرڤەر کە رۆژنامەیەکی سەربە یەکێتی ئەوروپایە بڵاویکردەوە، بیلاڕوسیا راهێنان بە جەنگاوەرانی عێراق دەکات لەڕێی سنوورەکانی پۆڵنداوە هێرشبکەنەسەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

لە راپۆرتێکی رۆژنامەی ئی یو ئۆبزێرڤەردا هاتووە، بەرپرسێکی پێشووی بیلاڕوسیا هۆشداریداوە لەبارەی ئەوەی، وڵاتەکەی جەنگاوەرانی عێراق و ئەفغانستان رادەهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لەسەر سنوورەکانی پۆڵندا دژبە وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا.

وتیشی: ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕوسیا قەیرانی کۆچبەران بەکاردەهێنێت و بەبیانووی ئەوەوە کەسانێک دەباتە خاکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە کە شارەزایی سەربازییان هەیە، تا بەهۆی ئەوانەوە هێرشبکاتەسەر یەکێتی ئەوروپا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ژمارەیەکی بێشومار کۆچبەر لەنێوان سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵندا گیریان خواردووە و رێگەیان پێنادرێت بچنە خاکی پۆڵندا و وڵاتانی دیکەی ناو یەکێتی ئەوروپاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا