تۆڕی کارەبا بەبڕی زیاتر لە 97 ملیۆن دینار بۆ گەڕەکێک دەبرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆڕی کارەبا بەبڕی زیاتر لە 97 ملیۆن دینار بۆ گەڕەکێک دەبرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە25ی ئەیلول، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ (97) ملیۆن دینار بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژئاوا، تۆڕى کارەبا بۆ گەڕەکێک له‌سلێمانی دەبرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ (گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كی ئاوبارە فیدەرى 168 وێستگەى بەگرەجۆ) له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای رۆژئاواى سلێمانی.

ڕوونیکردەوە، کۆى بودجەى پرۆژەکە بریتییە لە(97.407.000) نەود و حەوت ملیۆن و چوارسەد و حەوت هه‌زار دینار و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا