دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی رەتکردەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە هاوتاکردنەوەی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق رەتکردەوە.

رۆژی یەکشەممە (31-3-2024)، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کرد، کە تێیدا نەهرۆ مەحموود قادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لایەنی سکاڵاکارە و داوای کردووە کە هەر لیترێک نەوتی سپی هاوشێوەی پارێزگاکانی ناوەڕاست خوارووی عێراق لە 500 دیناروەوە بۆ 250 دینار کەمبکرێتەوە و بەهەمان نرخ بفرۆشرێتە هاوڵاتییان.

دادگاکە بەپاساوی نەبوونی تایبەتمەندی و بەسەرچوونی وادەی ئەو ماددەیەی لە یاسای بوودجەدا ئاماژەی پێکراوە، سکاڵاکەی رەتکردووەتەوە.

لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر 200 لیتر نەوتی سپی بڕی 100 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت، ئەمە لەکاتێکدایە هەمان بڕ لە پارێزگاکانی عێراق بە 50 هەزار دەدرێت بە هاوڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا