بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و بەهای دینار بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 194 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئەیلول، بانکی ناوەندی بڕی 194,933,215 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 187,983,215 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 6,950,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

لە دوێنێوە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، بەیانی لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، دواتر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی لەئێستادا لەخوار 153 هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا