دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بەناوی ‘هێنانی گازو بەنزینەوە’ فێڵیان لە هاوڵاتییان کردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەتۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان، دوو تۆمەتبار دەستگیکراون ەبەناوی هێنانی بەنزین و گازەوە فێڵیان لەچەند هاوڵاتییەک كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە بەناوی هێنانی گازو بەنزینەوە فێڵیان لە چەند هاوڵاتییەک کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەبەبیانوی هێنانی بەنزین و گاز بەنرخی هەرزانتر فێڵی لێكراوەو پارەی بردراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراو بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی عەربەت دەستگیربكرێن، لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە كە تۆمەتباران فێڵیان لەچەند هاوڵاتییەكی تریش كردووە.

هەروەها راشیگەیاند، دوو تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی چوارچراو بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی عەربەت دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیردووە کە یەکێکیان ناوی (ر، ر، ك ) لەدایكبووی 1985، ئەوی دیکەشیان (ه، ع، س) لەدایكبووی1986ە. لە ئێستادا بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا