داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی رابردوو ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی یەكشەممە 26_3_2023، كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوت و داهاتی دەستكەوتی بۆ مانگی شوبات راگەیاند، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ).

وەزارەتی نەوت رایگەیاند: مانگی رابردوو بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو (92) ملیۆن و (255) هەزار و (610) بەرمیل بووە و كۆی داهاتیش بڕی حەوت ملیار و (62) ملیۆن و ( 704) هەزار دۆلاری ئەمەریكی بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بڕی (89) ملیۆن و (140) هەزار و (448) بەرمیل بووە، لەكاتێكدا بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیهان دوو ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل نەوت بووە.

تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش لە مانگی رابردوودا 76 دۆلار و 55 سەنت بووە و نەوتی هەناردە كراویش لەلایەن (35) كۆمپانیای نێودەوڵەتی باركراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا