پەکەکە کوژرانی 34 سەربازی دیکەی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند : 34 سەربازی دیكەی توركیا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا كوژراون.

بەرگری گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرامبەر هێرشە سەربازیەكانی سوپای توركیا بەردەوامە و هەپەگەش كوژرانی 34 سەرباز و برینداربوونی شەش سەربازی دیكەی توركیای لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، چالاكی هێزەكانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمەكانی ئاڤاشین و زاپ بەردەوامە، كە هەموو شوێنێك گۆڕدراوە بۆ گۆڕەپانێكی بەرخودان و گورز لەسەر گورز لە “داگیركەران” دەوەشێنن.

هەپەگە راشیگەیاندووە، چالاكیی هێزەكانیان لە جوگرافیایەكی زۆر بەرفراواندا، هەموو تەكنیكەكانی دوژمنیان شكستپێهێنا و بە بەكارهێنانی تاكتیكەكانی گەریلایی سەردەمی نوێ، بە گیانێكی فیدایی و بوێرییەكی بەرزەوە ئەوەیان دەستەبەركردووە، بە گشتیی 34 سەرباز كوژراون و شەش سەربازی دیكەش برینداربوون و درۆنێك خراوەتە خوارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا