وەزارەتی پەروەردە دەستگیركردنی چەندین باندی فریودەری خوێندكاران رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لەسەر سكاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، چەندین باندی فریوودەریان دەستگیركردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردە لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لەسەر سكاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، چەندین باندی فریوودەریان دەستگیركردووە، كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان قوتابیان و خوێندكاران فریوو دەدەن بە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ گزیكردن (غش).

ئەوەشهاتووە، بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری سكاڵاكاردەبین لەسەر هەر كەس و باندێك، كە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیكردنەوەكان بكات و رووبەڕووی دادگاكانیان دەكەینەوە. سوپاسی تایبەت بۆ هەماهەنگی و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا