دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لەبارەی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، پێشبینییەکانی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە داهاتوودا ڕەتدەکاتەوە.

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاشکرایکرد،” پێشبینکردنی ڕوودانی بوومەلەرزە پێشبینییەکی ناڕاستییە و هەرگیز ناتوانیت پێشبینی ڕوودانی بکەیت”.

ڕوونیکردەوە، لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق وەک، خانەقین، کەلار و عەمارە، دەکەونە سەر ئەو هێڵەی کە بوومەلەرزەی ئێرانی لەسەرە، بۆیە بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی لە ئێران ڕوودەدەن ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیان هەیە.

ئەم ڕوونکردنەوەیەش لەکاتێکدایە، کە پێشتر یەکێک لە پێشبینیکارەکان رایگەیاندبوو لەعێراق پیشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا