پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نامەیەکی لە وەزارەتی دەرەوەی سویدەوە پێگەیشتووە و رایانگەیاندووە، زۆر بە توندی سوتاندنی قورئانی پیرۆز رەتدەکەنەوە.
لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوید ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوان زۆر بە باشی لەوە تێدەگەن، کە موسڵمانانی جیھان بە سوتاندنی قورئان ھەستیان بە سوکایەتیپێکردن کرد و پۆلیسی وڵاتەکەیان لێکۆڵینەوە لە رووداوی سوتاندنی قورئان دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، سوورن لەسەر ئەوەی کە پێویستە سوید ئەو کەسەیان رادەستبکاتەوە کە قورئانی سوتاند.