وەزیری پەروەردە: هەرکات عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی نارد ئێمەش پارەی مامۆستایانی خۆمان دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردە: ١٧ مانگ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە لەسەرجەم ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی مووچە و کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و رایگەیاند، هەرکات شایستە داراییەکانی حکوومەتی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە گەیشتە هەرێم، دەست بە دابەشکردنی دەکەین.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند و ووتی، “پرۆسەی خوێندن لەکاتی خۆیدا دەستپێدەکات و داوامان لە مامۆستایانی خۆمان هەیە لەکاتی خۆیدا پرۆسەکە لە ناوەندەکانی خوێندنیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەست پێ بکەن”.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسدا سەبارەت بە چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ، د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ پێشنیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کردووە و لەکاتی چارەسەربوونی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق، کارەکانی مامۆستایانی وانەبێژیش جێگیردەبێت و دەکرێنە گرێبەست”.

سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەرانی حکوومەت، وەزیری پەروەردە ووتی، لە ئێستادا مافە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی عێراقیە، وتیشی” پێشتر کە هەرێمی کوردستان نەوتی بەشێوەیەکی راستەوخۆ فرۆشتووە، مووچەی فەرمانبەرانی دابینکردووە”. بەڵام ئەوەی لە ئێستادا هەیە، حکوومەتی عێراق شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە و هەرکات بەغدا پارەی پێویستی نارد بۆ دابەشکردنی مووچە “ئامادەین مووچەی چەند مانگی مووچەخۆران بدەینەوە”.

سەبارەت بە بایکۆتی بەشێک لە مامۆستایان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن، وەزیری پەروەردە ئاشکرایکرد، “ئێمە نیازمان نیە ئازاری هیچ مامۆستایەکی خۆمان بدەین و فشاریان لێ بکەین، بەڵام داواکاریی فەرمیش دەنێرین بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کە لەکاتی خۆیدا پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەن”.

د. ئالان حەمە سەعید، ژمارەی خوێندکارە نوێیەکانی پۆلی یەکی بنەڕەتی لە هەرێم ئاشكراکرد و ووتی، تا ئێستا نزیکەی 157 هەزار خوێندکاری نوێی پۆلی 1ی بنەڕەتی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و زۆرترینیشی لە پارێزگای هەولێرە کە ژمارەکەی زیاترە لە 51 هەزار خوێندکار و پارێزگای سلێمانیش 31 هەزار منداڵ تۆمارکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا