كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێز و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، سبەی كۆبوونەوەیەكی بە پەلە ئەنجام دەدەن لەبارەی پێشهاتە نوێیەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق.

كۆبوونەوەكە، لە ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانییەكە، بەڕێوە دەچێت.

پێشتر وابڕیاربوو ئێوارەی رۆژی یەكشەممە ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت.

ئەو كۆبوونەوەیە، دوای ئەوە دێت، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 12ی حوزەیران، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەرانی سەر بە رەوتی سەدری واژۆ كرد.

زیاتر لە 70 نوێنەری رەوتی سەدر، نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كرد و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش داواكارییەكەی واژۆ كردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا